٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: ھۆكاری ھەڵوەشانەوەی حەشدی كوردی ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی عێراق ھیچ فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی حەشدی كوردی نەداوە و ئەوەی كراوە حەشدی شەعبی كردوویەتی، بەڵام كە زانییان كاردانەوەی توندی بە دوای خۆیدا هێنا، هەڵیانوەشاندەوە.

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چەند رۆژی رابردوو حەشدی شەعبی ھەڵسان بە دروستكردنی حەشدی كوردی، بەڵام كە زانییان كارادانەوەی توندی دەبێت و حكوومەتی ھەرێم و وەزارەتی ناوخۆ ھاتنە سەر هێڵ، ئەوانیش پەشیمان بوونەوە لە دامەزراندنی ئەو ھێزە و ھەڵوەشایەوە، بۆیە ئێستا ھیچ ھێزێكی حەشدی كوردی نەماوە".

تەڵعەت باسی لەوەش كرد: " ئێمە ئاگادارین حكوومەتی عێراق بە ھیچ شێوەیەك ھیچ فەرمانێكی دەرنەكردووە بۆ دامەزراندنی ئەو ھێزە، بەڵام حەشدی شەعبی خۆی ئەو كارەی كرد و ویستی حەشدی كوردی دروست بكات، وەلێ سەركەوتوو نەبوون بە ھۆی ئەو كاردانەوە توندەی بەرامبەری دروستكردنی ئەو ھێزە ھەبوو".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار