٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسیبە گەردی: لیژنەیەکی پەرلەمان بەدوداچوون بۆ ئاڵۆزییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لیژنەیەک بۆ ئاگاداربوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە دەستبەکار بێت و ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤیش دەڵێت، ڕاپۆرتێک لەسەر ئەنجامی ڕووداوەکانی ئەو دەڤەران ئامادە دەکرێت.

حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر داوای دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لیژنەکانی ناوخۆ و کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ ئاڵۆزییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ناوچەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە دەکەن و لەوبارەیەوە لیژنە کۆ بووەتەوە و زێدەڕۆییی یاسایی لە ئەنجامی خۆپێشاندانەکان کراوە".

ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ دەڵێت: "بڕیارە لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ناوچەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بکات و دوای بەدواداچوون ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوشی ئەو ناوچانە و ئەوەی ڕووی داوە ئامادە دەکرێت".

حەسیبە گەردی ڕوونی کردەوە: "ھەندێ خەڵک پێیان وایە توندۆتیژی بەرامبەریان کراوە و لە لایەکی دیکەشەوە بە ناوی خۆپێشاندانەوە ھێرش و پێشێلکاری کراوە، ئێمە دەمانەوێت بگەینە ڕاستیی ڕووداوەکان و لیژنەی پەرلەمانی لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکار دەبێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار