٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لایەنەکان بۆچۆنی خۆیان لەسەر ڕێککەوتنی شنگال دیار دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ڕووداو مێزگردێکی بۆ تەواوی کەس و لایەنەکانی ئێزدی و کوردستان و عێراق و کەسە پەیوەندیدارەکان ڕێک خست و هەموو لایەنەکان ڕێککەوتنی شنگالیان هەڵسەنگاند.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووماڵی ئەم بوویەرەی کرد و  لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون پێویستە ئەم ڕێککەوتنە خێراتر بکەوتە واری جیبەجێکردن، هەروەها ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بەشێکی قسەکانی ئەم مێزگردە بڵاو دەکاتەوە.

پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر وەک نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە سەر بگرێت ئەوا دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ لێکنزێکبوونەوەی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمە دەبێتە کلیلی چارەسەری بۆ زۆر کێشەی تر لە نێوان هەردوو لادا.

گوتیشی: ''ئەم ڕێککەوتنە چەند سەر بگرێت ئەوا دەبێتە ئەگەری پاڵپشتی و لیکتێگەیشتن و متمانەی زیاتر لە نێوان هەردوو لادا، هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە وەک خۆی بکەوێتە بواری جیبەجێکردن و بێ گرفت جێبەجێ بکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆکار و ڕێککەوتن بۆ ناوچەکانی دیکە، چونکە هەر لە دامەزراندنی حکوومەتی عێراقەوە نەمانتوانیوە هیچ کێشەیەک بە شەڕ چارەسەر بکەین، ئەوەی پێمان باشە ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت".

ئاماژەیشی دا: "دەزانینن ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان دوو لایەندا بووە و لایەنی دووەم حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بەداخەوە ڕۆڵی گەورەی نەگێڕاوە و بەندەکانی ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و وەک پێویست نییە".

جەهوەر عەلی بەگ، نوێنەری میری ئێزدییان گوتی: ''جێگایی داخە هەر لە دەستپێکی کۆمەڵکوژیی ئێزدییانەوە حکوومەتی عێراق ڕۆڵێکی باشی نەگێراوە، تەنیا حکوومەتی هەرێم بووە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی حکوومەت نووسینگەیەکی کردەوە ڕۆڵێ هەبوو لە ڕزگارکردنی کچ و دایکەکانمان".

دەشڵێت: ''دەبێ ڕەوشی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ڕۆڵی بە ئێزدییە بەرخودێرەکان بدرێت، ئەوانەی بەرخودانیان لە شنگال کرد، چونکە ئێشتا ناکۆکیی گەورەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەسەر شنگالە و پێویستە ئێزدییان لەسەر ئەم ڕێککەوتنە ئاگادار بن و پێشمەرگە بگەڕێتەوە و خەڵکیش بتوانن ناوچەکانیان ئاوەدان بکەنەوە''.

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: ''ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان دوو حکوومەتدا کراوە و لە ١ی ١٢ی ئەمساڵەوە قۆناغە پراکتیکییەکان کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن، هەموو قۆناغەکان بە هاوبەشی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بوو.''

سەعید ئەلجیاشی گوتیشی: ''قسەمان لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان کردووە و پێویستە هێزێک لە خەڵکی شنگال بە یاسایی پێک بێت و ئیدارەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو لا دابمەزرێت.''

قایمقامی شەرعیی شنگال، مەحەما خەلیل دەڵێت: ''حکوومەتی عێراق کەمتەرخەمە لە گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بۆ شارەکەیان و هەندێک لەو هێزە نایاساییانە تەنیا جلوبەرگیان گۆڕیوە و هەندێکیشیان ئاڵاکانیان گۆڕیوە و چوونەتە چیای شنگال".

مەحەما خەلیل گوتیشی: ''ئەو هێزە ناشەرعی و نادەستوورییانە چیای شنگالیان داگیر کردووە و تا ئەم هێزانە لە شنگال بمێنن خەڵکیش ناگەڕێنەوە و نایانەوێت جارێکی تر جینۆساید بکرێن".

 

کـاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار