حکوومەتى هه‌رێم حه‌وت پرۆژه‌ى ستراتیژى لە بوارى ڕێگاوبان دروست ده‌کات

هەولێر-KDP.info- له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌م, حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ئاواده‌نکرنه‌وه و نیشته‌جێکردنه‌وه سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕى (٣٥) ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ى ستراتیژى له بوارى ڕێگاوبان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجە و گه‌رمیان ده‌ربڕی, بریکارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ش ده‌ڵێت، نۆژه‌نکردنه‌وه و دروستکردنى ڕێگاى نوێ یه‌کێکه له پلانه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌زاره‌ت و قۆناغ به قۆناغ و به‌پێى بارى داراییى حکوومەت کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا, بریکار وه‌زاره‌تى ئاوادانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردنى حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له سه‌رەتاى کابینه‌ى نوێى حکوومەت, له شه‌ش مانگى دووه‌مى ساڵى 2019 خودى سه‌رۆکى حکوومەت بڕى 33 ملیار دینارى بۆ نۆژه‌نکردنه‌وەی خێراى ڕێگاکان بۆ وه‌زاره‌تى ئاوادانکرنه‌وه ته‌رخان کرد و, 72 پرۆژه‌ى بچووک و مامناوه‌ندیی ڕێگاوبانی سنوورى پارێزگاکانی دهۆک, هه‌ولێر, سلێمانى, هه‌ڵه‌بجه, ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان جێبه‌جێ کران, که به‌شێک له ڕێگاکان له لێوارى ڕووخان و داڕماندا بووون".
ئاگرین عه‌بدوڵڵا گوتیشى: "ته‌رخانکردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ حه‌وت پڕۆژه‌ى ستراتیژییه که پێک هاتوون له دروستکردنى ڕێگاى دووسایدى دووکان-چورقوڕنه، قۆناغى یه‌که‌م و دووه‌م نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ڕێگا کۆنه‌کان به‌بڕى پێنج ملیار دینار, ته‌رخانکردنى بڕى چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنى سایدى دووه‌مى ڕێگاى وارماوا-زاڕه‌یه‌ن-ده‌ربه‌ندیخان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى سایده کۆنه‌که, ته‌رخانکردنى بڕى دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنى پردى شانه‌ده‌رى ڕێگاى سه‌یدسادق, ئه‌مه جگه له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى دووسایدى نێوان کفرى و گه‌رمیان, به گوژمه‌ى 10 ملیار دینار".
عه‌بدوڵڵا ڕونیشی کرده‌وه: "نۆژه‌نکردنه‌وه و دروستکردنى ڕێگاى نوێ یه‌کێکه له پلانه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌زاره‌ت و قۆناغ به قۆناغ و به‌پێى بارى داراییى حکوومەت كارى له‌سه‌ر ده‌کرێت".
ئەرسه لان ئەحمەد




