٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە ئامێدی جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info- پارێزگاری دهۆك، رەزامەندیی نیشان دا بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دیكە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك.

میللەت عیسمەت، سكرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە چوارچێوەی سەردانی ئەمساڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قەزای ئامێدی، بەڵێنی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابووە خەڵكی دەڤەرەكە و بەشێك لەو پڕۆژانەش كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

سكرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگاری دهۆك گوتیشی: "هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری بۆ قەزای ئامێدی، پارێزگاری دهۆك رەزامەندی لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی نیشان داوە".

عیسمەت روونیشی كردەوە: "پڕۆژەكان پێك هاتوون لە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی زیاتر لە 30 قوتابخانە و راكێشانی ئاو و دروستكردنی كۆگای ئاو، كە هەموو ناحیەكانی قەزای ئامێدی دەگرێتەوە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار