٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مووسڵ زیاتر لە ٤٠ چەکداری داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەنداوی مووسڵ زیاتر لە ٤٠ چەکداری داعش کوژران و دەستیش بەسەر چەندین جۆری چەکدا گیرا.

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە بەنداوی مووسڵ لە ناوچەی جحێش بە ھاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجام درا.

تەڵعەت گوتیشی، ئەو ئۆپەراسیۆنە زیاتر لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە ئەنجام دراوە و بە چڕی مۆڵگەیەکی داعشیان بۆردوومان کردووە، کە کۆبوونەوەیان ھەبووە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە ٤٠ چەکداری داعش کوژراون، کە ئەمەش بەپێی زانیاریی ھەواڵگری ئەنجام دراوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر کۆمەڵێک پشتێنی بۆمبڕێژکراو و چەندین پارچە چەکدا گیرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان داعش بە شێوەیەکی بەرچاو جموجۆڵی زیادی کردووە.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار