پڕۆژه‌یه‌کى کاره‌با له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ ده‌کرێت

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى کاره‌باى سلێمانى پڕۆژه‌یه‌کى کاره‌با له چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ ده‌کات و وته‌بێژى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیى کاره‌باى سلێمانیش ده‌ڵێت, پڕۆژه‌که ڕۆلێکى گرنگى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى بارزۆریى لۆد و فشار له‌سه‌ر ئۆڤه‌رلۆدى محاویله‌کان و دابینکردنى کاره‌بایه‌کى جێگیر له چه‌ندین گه‌ڕه‌کى سنووره‌که.
سیروان محەمەد, وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى، به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیى کاره‌باى سلێمانى به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى بارزۆریى چاره‌سه‌رکردنى ئۆڤه‌رلۆدى کاره‌با و هاوشێوه‌ى ناوچه‌کانى دیکه, له سنوورى چه‌مچه‌ماڵیش به سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى کاره‌باى سلێمانى، به‌بڕى (154.080.550) پرۆژه‌یه‌کى کاره‌با جێبه‌جێ ده‌کرێت که بڕیاره له ماوه‌ى 75 ڕۆژدا کاره‌کانى ته‌واو بکرێت".
ده‌شڵێت: "له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر داهاتى کاره‌باى سلێمانى, به ڕه‌زامه‌ندیى حکوومه‌تى هه‌رێم له 8./. داهاتى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌که بۆ چاکردنه‌وه‌ى پێداوستییه‌کان به‌کار ده‌هێنرێت, به شێوه‌یه‌ک ته‌نها له‌مساڵدا به نزیکه‌ى ملیارێک بۆ دوو ملیار دینار له سیمى کاره‌با, محاویله و که‌ره‌سته‌کانى دیکه بۆ فه‌رمانگه‌کان کڕدراون".
سه‌باره‌ت به زیادکردنى کاتژمێره‌کانى کاره‌با بۆ هاووڵاتییان له وه‌رزى زستاندا، وته‌بیژى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی کاره‌باى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ته‌نها ڕێگه‌ی زیادکرنى پێدانى کاره‌با، دانانى پێوه‌رى زیره‌که بۆ هاوبه‌شانى کاره‌با, خۆشبه‌ختانه تا ئێستا نزیکه‌ى 140 هه‌زار پێوه‌ر له سلێمانى بۆ ماڵان دانراوه، پرۆژه‌که‌ش به‌رده‌وامه و ڕۆڵێکى باشیشى هه‌بووه بۆ زیادکردنى کاژێره‌کان و هه‌روه‌ها دابه‌شکردنى به شیوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه".
گوتیشى: "ئێستا خواست له‌سه‌ر کاره‌با زۆر زیادی کردووه و بۆ ئه‌وه‌ى 24 کاتژمێر کاره‌با به هاووڵاتییان بدرێت پێوستیان به 2000 مێگاوات کاره‌با هه‌یه, له کاتێکدا پشکى کاره‌با ئێستا 850 مێگاواته".
ئەرسەلان ئەحمەد




