٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک ئەم پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی دھۆک لە کۆمپانیای کاڤین گرووپ گوتی، ئەو پێنج پڕۆژەی لە دھۆک کارمان تێدا دەکرد ٨٠% تەواو بوونە و ئێستا لە پڕۆژەی چوارەمین کە ئەویش ٨٠%ی تەواو بووە و پڕۆژەی پێنجەمیش بچووکە و زوو تەواو دەبێت و جگە لەوەش، پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ دەکەین، ئەویش نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی ڕێگای نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل لە زاخۆ بەگوژمەی ٨ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی دھۆک لە کۆمپانیای کاڤین گرووپ، کانیوار جبرائیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆژەکانی ئێمە لە دھۆک کە پێنج پاکێج بوون، ئێستا ٨٠% تەواو بوونە و سێ پڕۆژە ١٠٠% تەواو بوون و ئەوەی چوارەمیش ٨٠% تەواو بووە و تەنھا پڕۆژەیەک دەمێنێت، ئەویش زۆر نییە کە ئەو پێنج پڕۆژەش ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسن و ئێستا لە فلکەی ئازادی کار دەکەین و ئەوەی دەمێنێت تەنھا ١٠% سەرجەم پڕۆژەکانە و زۆر کەمە و بچووکترە لە پڕۆژەکانی دیکە کە ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکان  ٩٠٠و٦٠ ڕۆژە ئەمە ساڵەک و چوار مانگە کاری تێدا دەکرێت و نیوەی کاتەکە تەواو نەبووە و ٨٠% پڕۆژەکان تەواو بوونە و ئەگەر کۆرۆنا نەبووایە ئێستا پڕۆژەکان بە تەواوی تەواو دەبوون".

کانیوار جبرائیل گوتیشی: "ئێستا دەستمان بە پڕۆژەیەکی نوێ کردووە ئەویش نۆژەنکردن  فراوانکردنی ڕێگای نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل لە زاخۆ بەگوژمەی ھەشت ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و ئێستا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، بۆیە لە ماوەی مانگێکی دیکە کۆتایی پێ دێت و تەنھا جوانکاری دەمێنێت".

جبرائیل باسی لەوەش کرد: "ڕێگای ڕوڤیا بۆ کۆپال کە ئەویش ئێمە ئەنجاممان داوە ئێستا تەواو بووە و کەوتووەتە خزمەتی ھاووڵاتییان".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار