٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ رۆژی سێشەممەوه‌ هەرێم دەكەوێتە ژێر شەپۆلێكی باران بارینه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەهۆی یەكگرتنی  دوو نزمە پاڵەپەستۆ رۆژی سێشەممە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات و لە ناوچە بەرزەكانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

بەرێوەبەرایەتییەكە لە بڵاوكراوەیەكدا هێمای بۆ ئەوەكردوە، لە ئەنجامی كشانەوەی بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا  لە ئەمڕۆوە ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری درێژبونەوەی نزمە پاڵەپەستۆكان و رۆژی سێشەممە لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور هەرێم دەكەوێتە ژێر شەپۆلێكی باران بارین.

روینشكراوەتەوە، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵە پێشبینی بەفر بارین هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان و ئاستی باران بارین مامناوەند دەبێت، لە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بە تایبەت سنووری ئەم دوو پارێزگایە  باران بارین ئاست و رێژەی زیاتر دەبێت  بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی تر. 

جەختلەوەشكراوەتەوە، رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوام چالاكتر دەبێت و لە كاتی بارانیش هەندێ جار هەورە تریشقەش  دەبێت،  لەگەڵ نزم بونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی 4 بۆ6 پلەی سیلیزی، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت و كۆتای دێت، ئەگەری هاتنی شەپۆڵێكی تر لە دوای كۆتای هاتنی ئەم شەپۆلە بۆ رۆژی هەینی و شەممەی داهاتوو هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار