٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى حاجۆ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/12/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كامیران حاجۆ، بۆ كۆچى دواییى مامى به‌ڕێزیان و گه‌وره‌ى خانه‌واده‌ى حاجۆ، خوالێخۆشبوو زناوه‌ر چاچان حاجۆ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى حاجۆ، هیواى خواست خوازى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كامیران حاجۆ، سوپاس و پێزانیى خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یانى بۆ هاوخه‌مى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له پرسه‌ و ماته‌مه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.‌

 

هەواڵی پەیوەندیدار