٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پارتی بۆ ساڵیادی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ هاوسەرۆكان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان


بەبۆنەی (35)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و كۆڵنەدان لە ئێوە و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواكانی.

ئێمە كاتێك ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین، جەخت دەكەینەوە لەسەر پتەوكردنی زیاتری هاوپەیمانێتی و یەكڕیزیی هەردوو لامان و سەرجەم هێزە سیاسی و نیشتیمانپەروەرەكانی کوردستان، هاوكات رەوشی گرنگ و هەستیاری ئەمڕۆی هەرێم وا پێویست دەكات زیاتر سووربین لەسەر هاوخەباتی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و، خزمەتکردنی ھاوڵاتیانمان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن ....

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

  12/12/2020

هەواڵی پەیوەندیدار