فازڵ رەئووف: باس لە دۆخی خۆپێشاندانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکات

سڵێمانی-PKD,info- لە خۆپێشاندانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆر بارەگای لێژنەی ناوچەکانی پارتی و حزبەکانی تر و فەرمانگەکانی دەوڵەت لەژێر ناوی خۆپێشاندان سووتێندران، بەرپرسێکی باڵای پارتی دەڵێت، ''سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی گوتیان با هیچ کەس نەکوژرێت و بریندار نەبێت، بۆیە بارەگاکانمان چۆڵ کرد، لقەکان چۆڵ ناکرێن''.
فازڵ رەئووف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "له سنووری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ناوچه‌كانمان له پیرەمه‌گرون و شاره‌زوور و سه‌یدساق و خورماڵ و پێنجوێن و زه‌ڕایه‌ن و ده‌ربه‌ندیخان و سوورێن و بازیان سوتێندراو‌ن، ئه‌مه‌ی هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت خۆپێشاندان نییه، ئێمه وه‌ك پارتی پێشوازی له خۆپێشاندانێكی هێمنانه دەکەین و قبووڵمانه خه‌ڵك داوای مافه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام ئه‌مه له‌وه ده‌رچووه ناوی بنێیت خۆپێشاندان بۆ داوای ماف به شێوه‌یه‌كی هێمنانه، بڕۆنه به‌رده‌م پارێزگا، ئه‌وه شتێكی جائیزه پێشنیار و داوای خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه، ڕێگری نه‌كرایه، دۆخەکە وێران دەبوو''.
فازڵ رەئووف ده‌ڵێت: "له‌م خۆپێشاندانانه هیچ مۆڵه‌تێك وه‌رنه‌گیراوه به‌هێمنانه‌ش داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ده‌ستیان داوه‌ته سووتاندنی باره‌گاكانی حزبه‌كان و فه‌رمانگه گرنگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر ده‌ستێك له پشتی ئه‌م به‌ناو خۆپێشاندانانه نه‌بێت چۆن گه‌نج دێتە سه‌ر جاده بۆ سووتاندن و تێکدان''.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "له خۆپێشاندانه‌كانی پێش و، ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ش، سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیشمان بڕوامان وابووه ئه‌گه‌ر له ناوچه‌كان به‌رگری بكرێت له هه‌ردوو ته‌ره‌فمان بكوژرێن یان بریندار بێت ئه‌وه هه‌ر ڕۆڵه‌ی خۆمانن، نیه‌تی پارتی و سه‌رۆك وایه خه‌ڵكی نه‌كوژرێن و بریندار نه‌بن، بۆیه فه‌رمانی چۆڵكردنی ناوچه‌كان درابوو، ئێمه خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م میله‌ته ده‌زانین".
به هیچ شێوه‌یه‌ك باره‌گاكانی لق له ته‌واوی شاره‌كان چۆڵ ناكرێن به هاوكاری ئیداره‌ی شاره‌كان ده‌مانه‌وێت ئه‌و خۆپێشاندانانه له لقه‌كانمان دوور بخه‌ینه‌وه، له سه‌ره‌تادا هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ك پێویست ڕێگر نه‌بوون له ته‌شه‌نەكردنی ڕووداوه‌كان، به‌ڵام ئێستا ده‌ستیان كردووه به كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه".
عەزیز ڕەسووڵ




