٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھە‌ورامی: پاش نیوە‌ڕۆ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم كۆبونەوەی لوتكە ئە‌نجامده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگە‌یاند: بڕیارە‌ پاش نیوە‌ڕۆ، كۆبونەوەی لوتكە لە‌ بە‌غدا ئە‌نجامبدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم‌ و بەغداد".

گوتیشی: "شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات".

چوار رۆژە شاندی حکوومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبی کۆبوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار