٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی شەست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتانی کوردستان بەگشتی، بەشدارییەکی دیار و كاریگەرییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و لە قۆناخە جیاوازەکانی شۆڕشدا ، هەمیشە پشتگیرییەکی بەهێزی پێشمەرگە و خەباتی نەتەوایەتیمان و مافەکانی ئافرەتانی کوردستان بوون ، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانم لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستاندا. 

هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا لە پێناو دادپەروەری و یەکسانیی و پەرەپێدانی هەستی نیشتمانیی و نەهێشتنی تووندوتیژی کۆمەڵایەتی.

 

مەسرور بارزانی 

2020/12/11

 

هەواڵی پەیوەندیدار