٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیرەک کەمال: لایەنەکان پشتگیریی شاندی سیاسیی هەرێم بۆ بەغدا دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  دوای سەردانی شاندی حکوومەتی هەریمی کوردستان بۆ بەغدا، بڕیارە شاندێکی بالای سیاسییش سەردانی بەغدا بکات و شرۆڤەکارێکی سیاسییش دەڵێ، بە یەکڕیزی قەیرانەکان تێ دەپەڕن و هەموو لایەنەکان پشتگیریی شاندی هەرێم دەکەن.

زیرەک کەمال، شرۆڤەکاری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی سێ لایەنی سەرەکی لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گرینگە و مانای خۆی هەبوو لە قۆناغی ئێستادا، چونکە وەک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی کردووە بە یەکڕیزی دەتوانین قەیرانەکە تێ پەڕینین و ئەو یەکڕیزیەش پێویستە لە نیوان هەموو لایەنەکاندا هەبێت".

لەبارەی سەردانی شاندی بالای سیاسی بۆ بەغدا ئەو شرۆڤەکارە گوتی: "بێگومان سەردانێکی گرینگە و پێشتریش سەردان هەبووە، جگە لەو لایەنانەی بەشدارن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوە خواستی لایەنەکانی دەرەوەی حکوومەتیشە، واتە هەموو لایەنەکان پشتیوانی شاندی کوردستانن".

زیرەک کەمال جەختی کردەوە: "هەڵوێستی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێگەی ڕێزە و لێکتێگەیشتن هەیە، بەڵام بەشێک لە کۆتلەکانی نێو پەرلەمانی عێراق نایانەوێ بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، بەداخەوە سەرچاوەی بڕیار لە عێراق نەماوە ئەوەش هۆکارێکی دیکەیە، بەپێچەوانەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن و ئیدی تۆپەکە لە بەغدایە''.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار