٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت بەردەوامە لەئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەت گوزاری لەناوچەجیاجیاکان

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامیی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاجیاکان، بڕیارە لە دێرەلووک و شێخان کۆمەڵێک پڕۆژە ئەنجام بدرێن، کە ئەو پڕۆژانە خزمەتێکی باشی ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە دەکەن .

قایمقامی قەزای شێخان، سەردار شێخ یەحیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە بوارە جیاجیاکان کۆمەڵێک پڕۆژە لە سنووری قەزای شێخان ئەنجام بدات و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو پڕۆژەکان ڕابگەیەنن و دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت".

قایمقامی قەزای شێخان گوتیشی: "ئەو پڕۆژانەی بڕیارە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنووری ئێمە ئەنجامی بدات نزیکەی ٥ پڕۆژە دەبن و لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکان ڕادەگەیەنین".

وارشین بەرواری، بەڕێوەبەری ناحیەی شێلادزێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە سنووری دێرەلوک دروست دەکرێت کە ئێستا دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە کراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەکە چوار قاتە، پێویستی بە کات ھەیە تاوەکو تەواو دەکرێت، ئەوەی گرنگە دەست بە دروستکردنی کراوە".

وارشین بەرواری ڕوونیشی کردەوە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوودجەی بۆ دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە تەرخان کردووە''.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار