"ئەمەریکا به ڕاپۆرتێك كوردستان له مه‌ترسیی داعش لە ھەندێ ناوچە ئاگادار ده‌كاته‌وه"

هەولێر-PKD.info- چه‌كدارانی داعش وه‌ك جاران به‌هێز نین و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی كوردستان پێشبینی ناكه‌ن جارێكی دیكه ئه‌و توانایه‌یان هه‌بێت كه شارێك، یان ناوچه‌یه‌ك داگیر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده زۆر باس له‌وه ده‌كرێت كه پلانی سه‌ربازییان گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه، داعش له‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه له هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و جووڵه‌كانیان مه‌ترسیدارن.
مه‌ترسی له‌سه‌ر هێڵی ته‌ماسی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه
دوێنێ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو بۆڕیه نه‌وتی كه‌ركووك له ناوچه‌ی خه‌بازه و له ڕێگای بۆمبه‌وه هه‌ردوو بۆڕیهكه ته‌قێنرانه‌وه، پێشووتر عه‌مید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندبوو، كه داعش له باشووری شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و مه‌ترسییان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌نیا به قسه بێت، چونكه له هه‌ندێك شوێن به ڕێكخراوه‌یی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و مه‌ترسیی جددین بۆ تێكدانی ڕه‌وشه‌كه و كۆنترۆڵكردنی چه‌ند شوێنێك. داعش له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دروست بوو دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پارێزگای مووسڵ و ئه‌نبار توانیی ده‌وڵه‌تێكی نوێی تیرۆریستی دروست بكات، كه دواجار به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌وه، ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی له‌ناو برا، ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ده‌رفه‌تێكی دیكه بوو بۆ داعش كه له‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه ده‌ست به جووڵه بكاته‌وه، ئێستا جووڵه‌ی داعش له سنووری مادده‌ی 140 هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له‌و چالاكییانه ته‌واو مه‌ترسین له‌سه‌ر سنووری كوردستان، جووڵه‌كانی داعش، دووباره هاوپه‌یمانانی ترساندووهتهوه. به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی له‌سه‌ر جووڵەی داعش هه‌یه له كوردستان, لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌ڵێ له ڕاپۆرتی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له دواكۆبوونه‌وه‌مان خستیانه ڕوو كه داعش مه‌ترسیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه جووڵەكانیان له ناوچه‌ی بۆشاییی ئه‌منییە و ئه‌گه‌ر بتوانن په‌لاماره‌كانیان خێراتر ده‌كه‌ن، له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه لای سنووری كه‌ركووك و حه‌ویجه و ڕیاز و دوبز و مه‌خموور داعش جووڵەی زۆره، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر كوردستان. له‌دوای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش دوێنێ 9\12\2020 حكوومه‌تی عێراق هێزه‌كانی خۆی له سنووری 28 خاڵی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه له پارێزگاری كه‌ركووك كشاندووه‌ته‌وه و پۆلیس شوێنیان ده‌گرێته‌وه، و ئێستاش به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌و ناوچانه دراوه به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق".
رایشیگه‌یاند: "مه‌ترسیی داعش ته‌واو نه‌بووه، مه‌ترسییه‌كه‌ش گه‌وره‌مان نه‌كردووه به‌ڵگه‌مان هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی ناوم هێنان ناوچای هێڵی ته‌ماسیان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی نه‌كرێت له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دۆخه‌كه خراپ ده‌بێت، ئه‌و گرووپانه له‌و شوێنانه‌ی سنووری كوردستانن، هێشتا ماون، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر كوردستان ماوه و ده‌بێت له كوردستان یه‌کڕیز بین تا ڕووبه‌رووی ئه‌و ته‌حه‌دیانه بكه‌ینه‌وه.
فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ده‌توانن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بێنه ئاسمانی كوردستان
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت كه سوپای هاوپه‌یمانان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق داوه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت به‌م هێزه‌ی كه ماوه هاوپه‌یمانان بتوانن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه؟ به‌تایبه‌ت له ئاسمانه‌وه؟ لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ده‌ڵێت: "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه له نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق، به‌رده‌وامه و هاوپه‌یمانان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئاماده‌ن بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق. ئه‌وه‌یشی هه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای ئه‌مه‌ریكا له كوردستان و عێراق كه‌م ناكرێته‌وه و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ده‌توانن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بێنه ئاسمانی كوردستان، له‌و بارەیەوه، هه‌ماهه‌نگیی به‌هێز هه‌یه، نوێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی كردووه‌ته‌وه، چونكه مه‌ترسی داعش نه‌ڕه‌واوه‌ته‌وه، مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر كوردستان به‌رده‌وامه، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ده‌ست ناپارێزن".
هاوكات، فه‌ریق جه‌مال ئیمێنكی، سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ''ماڵپەڕی فەرمیی پارتی'' گوتی: "دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچانه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كه جووڵەی داعش له‌و ناوچانه زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه و له لایه‌كی دیكه ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوان سوپای عێراق هه‌یه له‌و ناوچانه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی داوه داعش جووڵەی زیاتر بكات، داعش جووڵەی خۆیان به نیشانهشێكن و بۆمب زیاتر كردووه و زیادیشی كردووه، به‌ڵام وه‌ك جاران ناتوانن شارێك بگرن، بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م بۆشاییه‌كان پڕ بكرێته‌وه و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن نه‌كرێت مه‌ترسییه‌كان له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بن".
گوتیشی: "له‌و بارەیەشهوه هێزی ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان وه‌ك جاران هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه تا ئێستا له‌و بارەیەوه له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕێككه‌وتن، چونكه ڕۆژ به ڕۆژ مه‌ترسیی داعش زیاتر ده‌بێت، ئه‌وانیش ئاڵوگۆڕ له تاكتیكی خۆیان ده‌كه‌ن، پشتیوانی هاوپه‌یمانانیش بۆ پێشمه‌رگه هه‌رچه‌ند هه‌بێت باشه، پێویسته هاوپه‌یمانان له كوردستان و عێراق هەبن و بڕیاره له ساڵی داهاتوو چه‌ند لیوایه‌كی دیكه‌ی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێت و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان زیاتر بووه، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك زانیاریمان پێ دابن مه‌ترسی هه‌بووبێت هێزی پشتیوانی‌یان ئاماده بوون".
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له كاتێكدایه كه ڕۆژی 9-12-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق (2014-2018)، کۆتاییهاتنی شەڕی دژی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند. دوای چەند ساڵ لەو لێدوانەی حەیدەر عەبادی، هێشتا داعش لە عیراق ماوە و بەردەوام هێز و میلیشیاکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.
عەبادی لەو ڕۆژەدا ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی هەموو خاکی عێراقیان لە داگیرکاریی داعش ڕزگار کردووەتەوە و سنووری نێوان عێراق - سووریاشیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە، ”بەمەش شەڕی دژی داعش لە عێراق کۆتایی هات“.
لە مانگی 6ی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
ڕاپۆرتی شیكاری: كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




