سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP. info-له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، به‌ڕێز ده‌یڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، خواست و پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكاى بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند هانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ده‌ین و هیوادارین هه‌ردوولا بگه‌نه ڕێككه‌وتن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/12/2020 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و دەیڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و ڕۆبێرت واڵه‌ر کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسى و ئه‌منییه‌كانى عێراق، لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڤیدـ19، دۆخى ئابوورى و دارایى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌كان و خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى بەردەوامیی ھەوڵەکانی چاکسازی و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى گرنگیدانى زیاتر به كه‌رته‌كانى دیكه‌ى وه‌ك پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و ڕه‌خساندنى دره‌فه‌تى زیاتر بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى بیانى. له‌مباره‌یه‌وه شاندى ئه‌مه‌ریكى دووپاتى كرده‌وه كه هانى كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان وعێراق سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.




