نه‌وزاد کامیل: ڕۆژانه زیاتر له 100 مۆڵه‌ت به بازرگانان ده‌ده‌ن بۆ هێنانى کاڵا و که‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه

هەولێر-PDK.info- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانیی هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت, به‌هۆى ئاسانکارى و ڕێگه‌پێدان به بازرگانان بۆ هاورده‌کردنى کاڵا و شمه‌ک له ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێم جموجووڵى بازرگانى به ڕێژه‌ى 50% زیادی کردووه, ڕۆژانه زیاتر له100 مۆڵه‌ت به بازرگانان ده‌ده‌ن بۆ هێنانى کاڵا و که‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه.
نه‌وزاد شێخ کامیل, به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانی و پیشه‌سازیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌راورد به سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا ڕۆژ به ڕۆژ قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه و ناوچه‌که به‌رز ده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌ک ڕۆژانه 60 بۆ 70 مۆڵه‌ت به بازرگانان ده‌ده‌ن بۆ هێنانى کاڵا و که‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه, به‌شێک له کاڵاکانیش له دواى گه‌یشتنیان بۆ نێو خاکى هه‌رێم ئه‌وه‌ى لە پێداویستیى ناوخۆ زیاتره ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌کرێت".
نه‌وزاد شێخ کامیل گوتیشى: "ئه‌و کاڵایانه‌ى که زیاتر هاورده ده‌کرێن بریتین له پێداویستیى پزیشکى, خۆراک, ده‌رمانى ڤێته‌نه‌رى, به شێوه‌یه‌ک پێداویستیی پزیشکی له ڕیزبه‌ندى یه‌که‌مى ئەو کاڵایانه دێت که له ده‌روازه سنوورییه‌کانەوە هاورده کراوه, ته‌نها له‌مساڵدا زیاتر له 2000 هه‌زار مۆڵه‌ت بۆ هێنانى که‌لوپه‌لى پزیشکى به بازرگانان دراوه.''
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئاڵوگۆڕى بازرگانیى تورکیا و ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان له ئاستێکى باشدایه، ئێستا به‌پێى ڕێنماییه کارپێکراوه‌کان ڕۆژانه زیاتر له 100 مۆڵه‌ت به بازرگانان ده‌ده‌ن بۆ هێنانى کاڵا و که‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه.
ئەرسەلان ئەحمەد




