٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: ئەمساڵ 102 كەیسی گەندەڵی دراونەتە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە ساڵی 2020 بەردەوام چاودێری كەیسەكان كراوە و  زۆرترین كەیس کە ئاراستەی دادگا كراوە، لە سنووری دهۆك بووە.

ئەمڕۆ ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوامیی هەیە و كۆی گشتی كەیسەكانی گەندەڵی 102 كەیس دراونەتە دادگای تاوان.

زیاتر گوتی، ئەمساڵ 68 هەواڵدەری هەبووە لەلایەن هاووڵاتییانەوە و 168 داوای سزایش هەبووە و ڕێژەكەش بەهۆی كەمبوونەوەی دەوام كەمی كردووە، 85 كەیسیش ئاراستەی دادگاكان كراون و ئەمساڵ 26 كەس سزا دراون و 158 كەیس لە قۆناغی دادگاییدان.

باسی لەوەش كرد، 27 كەیس لە هەولێر ئاراستەی دادگای تاوان كراون و لە سلێمانی 30 كەیس و لە دهۆك 45 كەیس ئاراستەی دادگای تاوان كراون و 56 كەیسیش ئاراستە دادگای كەتن كراوە.

ڕوونی كردەوە، كەیس هەیە بەڕێوەبەری گشتی تێدا بووە و سزاش دراوە، پێنج بەڕێوەبەری ئاسایی و یەك بەڕێوەبەری پێشكەوتوو و 14 فەرمانبەر و یەك پۆلیس و چەند كەیسێكی تریش هەیە ئاشكرا بووە و سەلمێنراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار