ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاووتوێ دەكات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دانوستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی 2021 و دۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (9) كانوونی یەكەمی 2020، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت بۆ تاووتوێ كردنی بابەتەكاتی خوارەوە کۆدەبێتەوە:
• دوا پەرەسەندنەكانی دانوستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.
• رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی و بارگرژی و ناڕەزایەتییەكان.
• بابەتی دەستپیكردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.




