ناوچەی پێنجوێن شەهیدێک و سێ برینداری هەیە

پێنجوێن-KDP.info- لە قەزای پێنجوێن لەلایەن كهسانی بهناو خۆپیشاندهرهوه، هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لێژنەی ناوچەی پارتی و شەهید و بریندار هەیە.
بەکر عەبدڵڵا بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پێنجوێنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:" لە سەعات دووی ئەمڕۆوە بەردەوام هێرشمان لەسەرە، ئەوانە خۆپێشاندەر نین، و دەستی دەرەکیان لە پشتە.
بەکر عەبدوڵڵا دەڵێ:" تاکو ئێستا پێشمەرگەیەکمان شەهید بووە و سێ پێشمەرگەمان برینداربوون، بە هەموو جۆرە چەکێک تەقەمان لێدەکەن.
پێشمەرگە شەهیدەکەی ناوچەی پارتی ناوی ئاوات تاڵب مەجیدە.
عەزیز ڕەسووڵ




