٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌ى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8/12/2020 به‌ سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى دیموكراتى كوردستان، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌ بڕیارى دا به‌ زووترین كات‌ شاندێكى باڵاى سیاسى و حكوومیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ‌ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تى ماف و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگیركردنیان له‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگیریى چاكسازییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ داهات و خه‌رجیى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێویست كرده‌وه‌ بۆ دابینكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانیان.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه‌ى دوور له‌ گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتیان، مافێكى ڕه‌وایه‌ و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌ به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى هاووڵاتیان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و پارێزگاریكردن له‌ قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.

هەواڵی پەیوەندیدار