حاکم ئه‌نوه‌ر: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وامه

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێم ده‌ڵێت, به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى به‌پێى یاساى چاکسازى له هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا گه‌نده‌ڵى یەکێکه له بابه‌ته مه‌ترسیداره‌کان و ته‌واوى ده‌زگاکانى حکوومه‌تى هه‌رێمیش ڕاسپێردراون به‌پێى یاساى چاکسازى کار له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بکه‌ن.
حاکم ئه‌نوه‌ر, سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر, به مه‌به‌ستى داڕشتنى ڕێنماییه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، گفتوگۆى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه چوو, که تێیدا کۆمه‌ڵێک ڕێنمایى خرانه ڕوو که له داهاتوودا وه‌ک ڕێنمایى بڵاو ده‌کرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ته‌واوى داموده‌زگاکانى هه‌رێمى کوردستان په‌یڕه‌و بکرێت و, خۆشبه‌ختانه کارى باش کراوه".
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د, گوتیشى: "به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ته‌نها ئه‌رکى لایه‌نێک نییه، به‌ڵکوو پێوسته له‌سه‌ر ئاستى ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌کان, په‌رله‌مان و حکوومه‌ت به یه‌که‌وه ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببینه‌وه, هه‌وڵى باش هه‌یه بۆ بنه‌بڕکردنى گه‌نده‌ڵى، به‌تایبه‌ت به‌پێى یاساى چاکسازى که ئێستا به‌رکاره ته‌واوى داموده‌زگا و سێکته‌ره جیاوازه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "که سبه‌ینێ وه‌کوو ده‌سته‌که‌یان ته‌واوى داتا و زانیارییه‌کانى ئه‌مساڵى کارکردنیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌خه‌نه ڕوو".
ئەرسەلان ئەحمەد




