٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەکرەم ساڵح: ئەوانەی وەک بووکەڵە بەکار دەهێنرێن بۆ ڕووخانی پێگەی هەرێمی کوردستانە نەک چاکسازی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ لە دوێنێوە خەڵکانێک، بە ناوی داواکردنی ماف و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و دەوروبەری دەستیان کردووە بە خۆپێشاندانی ئاژاوەنانەوە و سووتاندنی بارەگا حیزبی و حکوومییەکان، بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان دەڵێت، تا ئێیستا چوار بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان سوتێنراوە و، خۆپێشاندەران ئاژاوە دەنێنەوە و بەتایبەت بەکار دەهێرێن بۆ تێکدانی ماڵ و بارەگای حیزبی و حکوومی و ئازاردانی خەڵکی تر، پێم وایە ئەمە داواکردنی ماف نییە، لەپای ئەمە هێزە ئەمنییەکانیش وەک پێویست هەڵوێستیان نەبوو.

پەیوەست بە سووتاندنی بارەگا حیزبی و حکوومییەکانی دەوروبەری سلێمانی و ئەم دەڤەرە، ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ۲۲ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری لقی ئێمە بارەگای لێژنەی ناوچەی دەربەندیخان، شەوی ڕابردوو، لەلایەن ئەو کۆمەڵە بەنێو خۆپێشاندەر و ئاژاوەچییە، سووتێنرا، لە بارودۆخی شارەکانی کفری و ڕزگاری و باوەنوور، چوونە بەردەمی بارەگاکان، بەڵام نەگەیشتە حاڵەتی پێکدادان، بارودۆخی ئەم ناوچانە تا ئێستاش ئاڵۆزیی پێوە دیارە، ئەگەر چارەسەرێکی باشی بۆ نەدۆزرێتەوە دوور نییە ئەمڕۆ، یان ڕۆژانی ئایندە، دووبارە بێتەوە."

لەبارەی هەڵوێستی هێزە ئەمنییەکانی ئەم ناوچانە، بەرپرسی لقی ۲۲ی پارتی گوتی: "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی خۆپێشاندان نییە، هەڵوێستی هێزە ئەمنییەکان ئەوکاتانە دەردەکەوێت کە خۆپێشاندەرانی هاوشێوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، دووبارە هەڵبکوتنەوە سەر ماڵ و بارەگای حیزبی و حکوومی، ئەوکاتە هەڵوێستیان دەردەکەوێت. دوێنێ بەداخەوە هیچ هەڵوێستێکی وایان نەبوو بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی خەڵک و بارەگا حیزبی و حکوومییەکان کە ئەشیاکانی نێو بارەگاکانیشیان تاڵان کرد، ئومێد دەکەین هێزە ئەمنییەکانی ئەم سنوورانە باشتر و بەرپرسانەتر کاری خۆیان بکەن."

ئەکرم زیاتر دەڵێت: "سەرەنجام ئەوەی ڕوو دەدات بە زیان بۆ هەموو لایەک دەشکێتەوە، ئەو خەڵکانەی ئاژاوە دەنێنەوە و بارەگا دەسووتێنن و تێک دەدەن، جگە لەوەی مەرامێکی تایبەتی لە پشتە و ئامانجێکی ڕوونیان نییە، چونکە ئەم کارانەی ئەنجامی دەدەن کاری تێکدرانەیە، جگە لەوەی بارگای حیزبەکان دەسووتێنن، فەرمانگە حکوومییەکانیش دەسووتێنن، زیان بە خەڵک دەگەیەنن، گومانم لەوە نییە مەرامێکی سیاسی و ئامانجێکی شاراوە لە پشتی ئەو کارانەوەیە، چونکە ئەم کارانە خۆپێشاندانی مەدەنی نییە بۆ داوایەکی ڕەوا، ئەوە کاری تێکدەرانەیە، زیانگەیاندنە بە دەزگا مەدەنی و حکوومی و حیزبییەکان ئەوەی کە ئەمانە بوونەتە بوکەڵە و کاری لەسەر دەکەن هەوڵدانە بۆ لاوازکردن و ڕووخاندنی هەرێمی کوردستان، نەک بۆ چاکسازی و داواکردنی ماف".

ئەکرەم ساڵح، بە ژمارە و بەناو ناوی ئەم بارەگایانەی پارتی دیموکراتی کوردستانی هێنا کە تا ئێستا لە دوێنێوە سووتێنران، لەوانە لێژنەی ناوچەی شارەزوور، سەیدسادق، پیرەمەگرون و دەربەندیخان، واتا چوار بارەگا تا ئێستا سووتێنراوە."

 

فایزە کۆیی


 

هەواڵی پەیوەندیدار