٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤاتیکان: پاپا سەردانی هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ڤاتیکان، رایگەیاند پاپا فەرەنسیس، پاپای ڤاتیکان لە مانگی ئاداری داهاتوودا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی شاری هەولێریش دەکات.

ماتیۆ برۆنی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانیی کورسیی پاپا لە ڤاتیکان، لە راگەیێندراوێکدا کە ماڵپەڕی فەرمیی ڤاتیکان بڵاویکردەوە، رایگەیاند: "پاپا فەرەنسیس داوەتی کۆماری عێراق و کەنیسە کاسۆلیکی لەو وڵاتە قبووڵکرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

پاپای ڤاتیکان لە رۆژی پێنجی ئاداری داهاتوو سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، سەردانەکەشی سێ رۆژ دەخایەنێت، ئەمەش یەکەم گەشتی پاپا دەبێ بە درێژایی 15 مانگ، چونکە پاپا بە درێژایی ئەو ماوەیە گەشتی نێودەوڵەتی نەکردووە.

ماتیۆ برۆنی راشیگەیاند: "پاپا لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی بەغدا، دەشتی ئوور، کە پەیوەندیدارە بە یادەوەری پێغەمبەر ئیبراهیم، هەولێر، مووسڵ و قەرەقووش لە دەشتی نەینەوا دەکات".

پێشتر، پاپا فەرەنسیس، پاپای ڤاتیکان، لە 10ـی حوزەیرانی 2019 لە کۆبوونەوەی ئاژانسە کاسۆلیکییە کۆمەکبەخشەکاندا ئاشکرایکرد، بەنیازە لە ساڵی 2020دا سەردانی عێراق بکات و رایگەیاند: "بەردەوام بیر لە عێراق دەکەمەوە، دەمەوێت ساڵی داهاتوو سەردانی بکەم، بەو هیوایەی عێراق بتوانێت بە رێگەی هەوڵی ئاشتییانە و هاوبەش بۆ بەرژەوەندیی گشتی، ئایندەی خۆی مسۆگەر بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار