٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کشتوکاڵ له شەمامک جێبەجێ دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی ئاودێریی شەمامک دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و بەڕێوەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاویش دەڵێت، بەهۆی پڕۆژەی ئاودێریی شەمامکەوە پەنجا هەزار دۆنم زەوی دەکرێتە بەراو.

د. عەبدولڕەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەت لەبارەی دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاودێریی شەمامک دانوستانمان کرد، هەموو کارەکانی کۆتایی هاتووە و پارەش تەرخان کراوە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە''.

بەڕێوەبەری گشتێی سەرچاوەکانێ ئاو دەڵێت: "پڕۆژەی ئاودێریی شەمامک دەکەوێتە دەشتی شەمامک و ڕووبەرێکی زۆری زەویی دێمەکار دەکاتە بەراو، واتە ئاو بۆ زەویی کشتوکاڵی شەمامک دابین دەکرێت".

د. عەبدولڕەحیم عومەر جەختی کردەوە: "پڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ کەرتی کشتوکاڵ و جووتیاران دەبێت، چونکە دوای تەواوبوونی، جووتیاران پێویستیان بە لێدانی بیر نابێت و دەتوانن بە دابینکردنی ئاو ساڵانە زەوییەکانیان داچێنن و بەرهەمیان لێ هەڵگرنەوە''.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار