٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، قایمقامی نوێی سۆران دەستبەكار دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 3ی ئێوارە، بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حكوومی و حزبیی دەڤەرەكە، وەكو قایمقامی نوێی سۆران دەستبەكار دەبن.

ھەڵگورد شێخ نەجیب، قایمقامی نوێی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەوەی تا ئێستا لە شاری  سۆران ئەنجام دراوە، ھەوڵ دەدەین بیپارێزین، ھەروەھا ھەموو ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی كە تەواو نەكراون، بەپێی توانا داراییەكانی حكوومەت، جێبەجێیان دەكەین، چونكە خەڵكی ئەم دەڤەرە شایستەی زۆر لەوە زیاترن و پێویستە گرنگیی زیاتر بە ناوچەكە بدرێت".

شێخ نەجیب روونیشی كردەوە: "ماوەی دوو مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە كۆی دەنگ بڕیاری دا من وەكو قایمقامی نوێی سۆران دەستبەكار بم، بەڵام من ئیشوكارەكانی خۆم ھەر ئەنجام داوە لە بەشداریكردنی كۆبوونەوەكان و پلاندانان بۆ پڕۆژەكان و دەمێكە دەستمان كردووە بە خزمەتكردنی خەڵكی شاری سۆران".

ناوبراو دەشڵێت: "لە رووی ئیدارییەوە، پێشتر پلانمان بۆ كارەكانی فەرمانگەكان داناوە، كە ھەندێك گۆڕانكاریی تێدا ئەنجام دەدەین بۆ ئاسانكاریی زیاتری ھاونیشتیمانیان".

ئەو ھەروەھا جەختی لەوەش كردەوە: "رەزامەندیمان بۆ چەند پڕۆژەیەك وەرگرتووە و ھەوڵ دەدەین لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنیان بكەین". 

 

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار