٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له‌ پارێزگای سلێمانی: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستكراوه‌ن به‌ شێوازێكی یاسایی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی پیره‌مه‌گروونه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌:

لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە  تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كراو لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فیشه‌ك برینداركراو لەمەرگ گەڕایەوە. 

لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەر ناكات. 

هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی داموده‌زگا حكومیه‌كان و باره‌گا حزبیه‌كان له ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستكراوه‌ن به‌ شێوازێكی یاسایی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6-12-2020  لەناحیەی پیرەمەگرون خۆپیشاندانی هاووڵاتیان گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوەو چەند خۆپیشاندەرێك پەلاماری بارەگای كۆمیتەی یەكێتی و مەكۆی گۆڕانیان داو سووتاندیان. و دواتر ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیانکردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناحیەی پیرەمەگروون، هه‌وڵیاندا ئاگر له‌ باره‌گای پارتی به‌رده‌ن، پاسه‌وانانی باره‌گاش رێگریان لێكردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار