مەحموود محەمەد: لەگەڵ یەکێتی و گۆڕاندا دووپات لە باشتکردنی دۆخی خەڵک و یەکڕیزی و پشتیوانی حکوومەت کراوەتەوە

ھەولێر-KDP.info- له دووای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گوته‌بێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند،له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان دووپات له‌سه‌ر باشتركردنی دۆخی خه‌ڵكی و یه‌كڕیزی و پشتیوانی حكوومه‌ت كراوه‌ته‌وه.
مه‌حموود محه‌ممه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی پارتی، به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند:" له‌سه‌ردانی وه‌فدی پارتی بۆ سلێمانی كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی، قسه‌مان له‌سه‌ر باشتر كردنی دۆخی خه‌ڵكی كوردستان كردووه".
مه‌حموود محه‌ممه‌د وتیشی:"ئاماده‌كاری كراوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیوه‌بچێ، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:" هه‌ركاتێك پێویست بكات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیی له‌نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




