پارتی و یه‌كێتی: پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق

سلێمانی-KDP.info- كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی به سه‌رپه‌رشتی هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و وه‌رگرتنی مافی هاووڵاتییانی كوردستان، ته‌ئكید له كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی
له به‌یاننامه‌ی پارتی و یه‌كێتی دا هاتووه:"پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی 6/12/2020 كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ده‌باشان ئه‌نجامدرا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا‌و، كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به گرنگ و پێویستی قۆناغه‌كه زاندرا له پێناو یه‌ك هه‌ڵوێستی و داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، له عێراقی فیدڕاڵ به تایبه‌تی بابه‌تی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پشتگیریكردنی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویست به دانوستان سه‌باره‌ت به یاسای كورتهێنانی بوودجه و وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان، كه له بارودۆخی سه‌ختی ژیاندان، هه‌روه‌ها خۆ ئاماده كردن بۆ پرسی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021.
ئاماژه به‌وه‌كراوه:"له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌ردوولا كۆكبووین له‌سه‌ر زه‌مینه‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی كه بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا پارتی و یه‌كێتی ده‌ڵێن:"كۆبوونه‌وه تاوتوێی بواره‌كانی ئیداری، مالی و پێوه‌ندییه‌كانی كرد و گفتوگۆی پێویست ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌مه‌ش زه‌مینه سازی بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه و دروستكردنی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان.
6ی 12ی 2020
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




