٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاكەمین نەجاڕ بۆ KDP: ئامادەكاری كراوە.. سه‌ره‌تای ساڵی دابێ كۆنگرە ئەنجام دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیار بوو ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێ، كۆنگرە دەكەوێتە مانگەكانی سەرەتای ساڵی داهاتوو و ئامادەكارییشی بۆ كراوە.

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەمانتوانی ئەمساڵ لە كاتی خۆیدا كۆنگرە ئەنجام بدەین و دواكەوت".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دەشڵێت: "لیژنەی ئامادەكار هەنگاوی زۆری بڕیوە بۆ گرتنەبەری رێكاری ئەنجامدانی كۆنگرە".

لەبارەی كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەش، نەجاڕ ئاشكرای كرد، بڕیارە ساڵی دابێ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرە بەڕێوە ببات و بێگومان كۆنگرەكەش لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی نوێدا دەبێت.

 

قائید میرۆ    

هەواڵی پەیوەندیدار