٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. سوپای عێراق لە بازگەكان دەكشێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- بڕیارە بازگەكانی عێراق رادەستی پۆلیس بكرێن و سوپای عێراق لە بازگەكان دەكشێتەوە، قایمقامی مەخمووریش دەڵێ، بازگەی سەرەكیی مەخموور رادەستی پۆلیسی نەینەوا دەكرێت.

رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە بازگەی سەرەكیی مەخموور رادەستی پۆلیسی نەینەوا بكرێت، كە دەكەوێتە چیای قەرەچوغ و بە بازاڕگە ناسراوە، بڕیار بوو ئەمڕۆ بازگەكە رادەستی پۆلیس بكرێت، بەڵام بە هۆكاریجێبەجێ نەكرا و لە رۆژانی داهاتوودا رادەستیان دەكرێت.

قایمقامی مەخموور گوتیشی، بازگەكە لە ئێستادا لەلان فیرقەی چواردەی سوپای عێراق بەڕێوە دەبرێت و بڕیارە لە هەموو عێراق بازگەكان رادەستی هێزەكانی پۆلیس بكرێن، ئەمەش هەنگاوێكی باشە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە هۆی بەڕێوەبردنی بازگەكان لەلایەن پۆلیسەوە، ئاسانكاریی زیاتر دەكرێت و پێویستە سوپا لە بەڕێوەبردنی بازگەكاندا بەشدار نەبێت، چونكە ئەركی پۆلیسە و بەشی بازگەكانیش لە پۆلیسی نەینەوا هەیە.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار