٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: بەڕێكەوتووین بۆ سلێمانی.. ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سێقۆڵی ده‌كه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەكەن و لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە و تێیدا تاوتوێی كۆمەڵێك پرس دەكەن.

عەلی حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ وەكو شاندی پارتی، كە پێكھاتووە لە ھۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد و پشتیوان سادق و بەندە، بەڕێكەوتووین بۆ سلێمانی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لەبارەی كۆمەڵێك پرس".

ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانكاری پارتی گوتیشی: "لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە و باسی ئەو خاڵانە دەكەین كە پێشتر باسیان لێوە كرابوو و ئێستاش ئامادە كراون، هەروەها سەردانی گۆڕانیش دەكەین و كۆمەڵێك پرس تاوتوێ دەكەین لەبارەی دۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان و عێراق و ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان لە سەرۆكایەتیی ھەرێم".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار