ڤیان سه‌برى: تا ئێستا نازانرێت که‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت

سلێمانی-PDK.info- سه‌رۆکى فراکسێۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، تا ئێستا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق له نێوان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایدایه و ده‌شڵێت، جێگیرکردنى پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتیى عێراق په‌یوه‌سته به‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا ده‌کرێت.
د. ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسێۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌کانى حکوومه‌تى عێراق بۆ ناردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 به‌رده‌وامه و تا ئێستا هیچ واده‌یه‌کى دیاریکراو نییه بۆ ڕه‌وانه‌کردنى پرۆژه‌که بۆ په‌رله‌مان له دواى گه‌یشتنى به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خوێندنه‌وه بۆ بڕگه و مادده‌کانى نێو یاساى بودجه ده‌کرێت که ئه‌مه‌ش به لایه‌نى که‌مەوە مانگێک، یان زیاترى پێویسته".
ڤیان سه‌بری گوتیشى: "به‌پێى ڕێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا پشکى هه‌رێمى کوردستان له پرۆژه یاساى ساڵى داهاتوودا دیاری ده‌کرێت، ئێستا شاندێکى هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌غدایه و له کۆبوونه‌وه گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ به‌رسانى عێراق به‌رده‌وامن بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ى دیاریکردنى پشکى کورد له‌نێو پرۆژه‌یاساى گشتیى بودجه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت: "به‌پێى ناوه‌ڕۆکى ئه‌و نامه‌یه‌ی که حکوومه‌تى هه‌رێم له مانگى ڕابردوو ئاڕاسته‌ى حکوومه‌تى عێراقى کردووه دیاری کراوه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا بگه‌نه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه ئه‌وا هه‌رێم پابه‌ندییه‌کانى خۆى به‌رامبه‌ر به به‌غدا له ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه و داهاتى نانه‌وتى جێبه‌جێ ده‌کات".
ئەرسەڵان ئەحمەد




