نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له ئه‌یاد عه‌لاوى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/12/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوى، ئه‌میندارى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى ویفاقى نیشتمانیى عێراقى، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو سوعاد عه‌لاویى خوشكیان، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان، هیواى خواست یه‌زدانى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو، به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوى سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاوبه‌شییان له پرسه و خه‌میاندا ده‌ربڕى.




