شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت

هەولێر-KDP.info- شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت و شایسته داراییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی تاتوێ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتوون به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی بوودجه‌ی ساڵی 2021 عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقی.
شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر یه‌كه له خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی حكوومه‌تن و بڕیاریشه سبه‌ی هه‌ینی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.




