ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان.
دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ڕۆژى 2020/11/15ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، كه تێیدا بڕیار درا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، به ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل كه تێیدا به‌وردى و به به‌ڵگه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و ڕای گشتی له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌مه 2020/12/3) ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ ڕای گشتیش ده‌خرێته ڕوو.




