فه‌لاح مسته‌فا بۆ KDP.info: له‌به‌ر چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیمان گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دێت

هەولێر-KDP.info- ڕاپۆرته‌كانی لیژنه‌ی چاكسازیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دڵخۆش كردووه و، له ئاستی جیاوازه‌وه پشتیوانی‌یان له هه‌نگاوه‌كان كردووه، بڕیاره به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی قۆناغی هاوكارییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌ش گۆڕانكاریی بەسه‌ردا بێت، دواین لێدوانی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌و بارەیە‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوی باش نراوه بۆ چاكسازی.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاپۆرتی یه‌كه‌می چاكسازیی ناردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و، ورده‌كاریی هه‌نگاوه‌كانی خستووه‌ته ڕوو، بریاره هه‌ر سێ مانگ جارێك ڕاپۆرتی چاكسازی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بچێته په‌رله‌مان، ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كرێت، بۆ ناردنی ڕاپۆرتی دووه‌م و بریاره به‌م نزیكانه بنێردرێته په‌رله‌مان، چاكسازی له زۆر سێكته‌ردا كراوه، گرنگترینیان له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی وه‌زاره‌ت و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه سه‌رجه‌میان به چاودێریی هاوپه‌یمانانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بریاره له داهاتوو چه‌ندین لیوای دیكه‌ی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی چاكسازیدا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه پڕچه‌ك بكرێن، له ئاستی حكوومه‌تیش ڕاپۆرتی مه‌یدانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی و پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ده‌كرێت. فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "گومان له‌وه‌دا نییه یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوێكی گرنگی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان؛ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا؛ هه‌موویان لایان مه‌به‌سته پرۆسه‌ی به‌دامه‌زراوه‌ییكردن له كوردستان به ئاراسته‌ی باش بڕوات و هه‌نگاوه‌كانی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌تایبه‌ت كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعش ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه، له شكستپێهێنان به داعش و نه‌هێشتنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت به هاوكاریی هێزی هاوپه‌یمانان. ئه‌مه‌ریكا لای مه‌به‌سته هه‌وڵ بدرێت هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه تا پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت، بۆیه هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت كه كوردستان له پرۆسه‌ی چاكسازیدا سه‌ر كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له سلكی سه‌ربازی، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی پرۆفیشاڵ و دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو له كوردستان بنیاد بنرێت، هه‌موو ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن".
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ته‌نیا به قسه نییه، به‌ڵكو له ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه له ئاستێكی باش بووه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری پێشوازیی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوكارییانه چین له‌وبارەیەوه هاوپه‌یمانان پێشكه‌شیان كردووه؟ فه‌لاح مسته‌فا، ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژه، ده‌مێكه ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه هه‌ریه‌كه و به دیدی خۆی چه‌ند خاڵێكی پێشكه‌ش كردووه، دواین خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان هه‌موویان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا یه‌ك خراون، ئه‌م پرۆژه‌یه له كابینه‌ی پێشوو په‌سه‌ند كرا و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرا، دواتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان له‌وانه (ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا) و وڵاتانی دیكه‌وه، هاوكاریی پرۆسه‌كه کرا، به هه‌نگاوی كرده‌ییش له‌گه‌ڵیدان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م هێزه به‌دامه‌زراوه‌یی بكرێت، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لیوا یه‌كگرتووه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كه‌ن و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ده‌كەن".
به‌شێكی دیكه‌ی چاكسازیی حكوومه‌ت كه له ڕاپۆرتی یه‌كه‌م بۆ په‌رله‌مان هاتووه باس له‌وه كراوه كه حكوومه‌ت به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه‌ی مووچه‌خۆران ڕێك ده‌خاته‌وه و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له ڕێنماییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كوردستان توانراوه چاكسازیی باش له‌و سێكته‌ره‌ش بكرێت، له‌گه‌ڵ دانانی به‌رنامه و پلانی تایبه‌ت به كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زۆركردنی داهات، له‌و بارەیە‌وه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، زیاتر قسه ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو: پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م چاكسازی بۆ ڕای ده‌ره‌وه و ئه‌مه‌ریكا گرنگ بێت، بۆ ناوخۆی كوردستان و یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كان و دروستكردنی متمانه له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تدا گرنگه، پرۆسه‌ی چاكسازی درێژخایه‌نه له كابینه‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێ كردووه و ئێستاش ته‌واوكه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه، بۆیه چه‌ند زووتر بتوانرێت پرۆسه‌ی چاكسازی بگاته ئه‌نجام. ئه‌وه داواكاریی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستانه و پێشوازیی لێ ده‌كرێت و ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كرێت، له هیچ وڵاتێك حكوومه‌ت به‌بێ كه‌موكورتی نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له هه‌موو بواره‌كان بكرێت و ئه‌مه‌ش پشتیوانیی هه‌موو لایه‌كی ده‌وێت، پشوودرێژیی ده‌وێت و به شه‌و و ڕۆژێك ناكرێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا له هیچ بوودجه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یان به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ته‌رخان كراوه بۆ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له سێكته‌ره‌ی سه‌ربازی، فه‌لاح مسته‌فا ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له 20ی 1 سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خۆیان دابرێژن، بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسووڵخانه‌ی ئێره‌ی ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا هه‌موو جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شه به‌رده‌وام بێت، ئومێد ده‌خوازین ئه‌و به‌رنامانەی هه‌یه له‌لایه‌نی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ كوردستان زیاتر بكرێت".
ده‌شڵێت: "بوونی كونسووڵگه‌ری گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم مانای وایه كه ئه‌مه‌ریكا بایه‌خ به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ دروست بكات، ئه‌مه‌ش قۆناغێكی نوێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌و چوارچێوەیە ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی كوردستان له واشنتۆن هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆ به‌رده‌وامیدانه به‌و په‌یوه‌ندییه، هیوادارین له ساڵی نوێ دوای به‌ركارهێنانی ڤاكسین ئه‌م ڕه‌وشه بگۆڕێت".
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی كوردستان له گفتوگۆی نێوان به‌غدا و واشنتۆن له دیالۆگی ستراتیژی و به‌شداریكردنی له لێژنه لاوه‌كییه‌كانی هه‌ردوولا، فه‌لاح مسته‌فا، ده‌ڵێت: "ئومێد ده‌خوازین دۆسته‌كانمان له كۆنگرێس به كۆماری و دیموكراته‌كانه‌وه وا بكه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندیمانه‌ی هه‌مانە زیاتر بچنه پێشه‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی گرنگی هه‌یه بۆ ئه‌وان له عێراق و له ناوچه‌كه ئومێد ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات بینای زیاتر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ین، دیالۆگی ستراتیژی له نێوان به‌غدا و واشنۆتن به‌رده‌وامه، چونكه چه‌ند لایه‌نێك ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت ناوه به ناوه لێژنه لاوه‌كییه‌كان دابنیشن و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وەی نزیك ده‌بینه‌وه له سه‌ری ساڵ و ئاڵۆگۆڕ له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا، گۆڕانكاریی گرنگیش لەباره‌ی گفتوگۆی به‌غدا و واشنۆتن ڕوو ده‌دات و ڕۆڵی كوردیش له‌و بارەیە‌وه گرنگ ده‌بێت''.
به‌دواداچوون: كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




