٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسیبە گەردی: زانكۆ ئەھلییەكان رێكدەخرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە چوارچێوەی یاسادا زانكۆ ئەھلییەكان رێكبخرێنەوە و ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، دەستەیەك بۆ سەرپەرشتیكردنی زانكۆ ئەھلییەكان پێكدێت.

حەسیبە گەردی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "زانكۆ ئەھلییەكان رێكدەخرێنەوە و بە یاسا كار بۆ رێكخستنەوەیان دەكەین و پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە زانكۆ ئەھلییەكانیش ئامادە كراوە و لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە".

ئەندامەكەی لیژنە پەروەردە گوتیشی: "لەمەودوا دەستەیەك یان ئەنجوومەنێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دادەمەزرێت و نوێنەری زانكۆ ئەھلییەكان و حكوومەت تێیدا بەشدار دەبن، چونكە تا ئێستا ھیچ دەستەیەك بۆ سەرپەرشتیكردنی زانكۆ ئەھلییەكان نییە و بە گوێرەی پێوەرە زانستییەكان ھەیكەلی زانكۆ ئەھلییەكان رێكدەخرێنەوە و زیاتر گرینگی بە كوالێتی خوێندن دەدرێت لەو زانكۆیانە".

گەردی روونیشی كردەوە: "زانكۆ ئەھلییەكان درەنگ بڕیار و رێنماییەكانی حكوومەت جێبەجێ دەكەن، زۆر جار بڕیارێك دەردەچێت لە خوێندنی باڵاوە زانكۆ ئەھلییەكان كەمتر پابەندن بۆ جێبەجێكردنی، ئەوە وەك نموونە وەرگرین، داشكاندنی كرێی خوێندن وەك پێویست جێبەجێ نەكراو درەنگ كەوت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار