٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بەردەرەش دوو کارگەی ئاوی تەماتە و جپس دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەرەش رایگەیاند، بڕیارە دوو کارگە بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی جووتیاران لە بەردەڕەش دروست بکرێن، کە بریتین لە کارگەی ئاوی تەماتە و کارگەی دروستکردنی جپس.

خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "نزیکەی ٢٠ پڕۆژەی وەبەرھێنانمان پێشکەش کردبوون، کە دوو پڕۆژەی گرنگ رەزامەندییان لەسەر دراوە و بڕیارە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەو دوو پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێن، کە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیانی ناوچەکەدان".

قایمقامی بەردەرەش گوتیشی، بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی جووتیارانی ناوچەکە، ئەو دوو پڕۆژەیەی رەزامەندییان لەسەر دراوە، زۆر گرنگ و پێویستن، کە بریتین له دروستکردنی هەردوو کارگەی ئاوی تەماتە و کارگە دروستکردنی جپس.

سنووری قەزای بەردەرەش ساڵانە بەرھەمێکی زۆری تەماتە و پەتاتەی لێ بەرھەم دێت، بۆیە بە دروستکردنی ئەو دوو کارگەیە، دەتواندرێت بەرھەمی جووتیاران ساغ بکرێتەوە و سوودی لێ وەربگیرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار