٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاوەکو ئێستا ٤٢٨ پڕۆژە پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنان کراون بە سەرمایەی زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان گوتی، تاوەکو ئێستا ٤٢٨ پڕۆژە لەلایەن وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی و ھاوبەش پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنان کراون بە سەرمایەی١٠ ملیار دۆلار، کە ٣٧٢ لەوانە پەسەند کراون کە لە ١٣ سێکتەری جیاوازن.

سەربەست خدر عەلی، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان گوتی: "تا ئێستا ٤٢٨ پڕۆژە پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنان کراوە کە سەرمایەکەیان زیاتر لە١٠ ملیار دۆلارە و لەوانە ٣٧٢ پڕۆژە پەسەند کراون، ئەوانەی دیکەش قبووڵ نەکراون.

گوتیشی: "ئەو پڕۆژانە لە ١٣ سێکتەری جیاوازن، وەکو کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و گواستنەوە و کارەبا و نیشتەجێبوون و بانکەکان و سێکتەری دیکە."

بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان ڕوونیشی کردەوە: "دوای ئاشکراکردنی پلانی دەستەی وەبەرھێنان زیاتر لە ٥٥ پروپۆزەلیش پەسەند کراون''.

گوتیشی، ئەوانەی پڕۆژەیان پێشکەش کردووە وەبەرھێنەری خۆماڵی و بیانی و ھاوبەشی تێدایە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار