خانه‌قین: داگیركردنی زه‌ویی كشتوكاڵی جووتیارانی كورد به‌رده‌وامه

خانەقین-KDP.info- له دوای ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به چڕی ده‌ستی پێ كرد، جووتیارانی عه‌ره‌ب به هاوكاریی هێزه میلشیاییه‌كان هه‌زاران دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵیی جووتیارانی كوردیان داگیر كرد، ترس و تۆقاندن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورد زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن.
شادیه حوسێن، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "زه‌ویی كشتوكاڵیی جووتیارانی كورد له‌و ناوچانه‌ی هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاوردەوە داگیر ده‌كرێن و جووتیاره عه‌ره‌به‌كان ترس و تۆقین بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
شادیه حوسێن ده‌ڵێ: "ئەو گوند و ناحییانەی کوردستان کە له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب هاوسنوورن، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان داگیر ده‌كرێن، ساڵی ڕابردوو چه‌ندین جووتیار له كاتی دروێنه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان كوژران، ترس بڵاو ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاره كورده‌كان ده‌ست له زه‌وییه‌كانیان هه‌ڵبگرن".
حكوومه‌تی عێراق هه‌میشه بیانوو بۆ ئه‌وه ده‌هێننه‌وه ته‌قه‌كردن و كوشتنی جووتیارانی كورد بۆ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له كاتێكدا له‌و ناوچه كوردستانییانەی زه‌ویی كورد داگیر ده‌كرێت له ئه‌سڵدا كێشه‌ی نه‌ته‌واویه‌تییان هه‌یه، حكوومه‌تی عێراقی نایه‌ته سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشەکه".
زۆرینه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی داگیر ده‌كرێن ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه و گونده‌كانی سه‌ر به خانه‌قین، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوورە''.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




