٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. مەیادە: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە حكوومەت پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، حكوومەتی عێراق ئامادەكاری بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داھاتوو دەكات و بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، كە تێیدا پشكی ھەرێم بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دیاری دەكرێت.

د. مەیادە نەجاڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "حكوومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵ داھاتووە و بڕیارە تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگە حكوومەت پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات".

نەجاڕ گوتیشی، بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی داھاتوودا دیاری دەكرێت، چونكە ساڵانە رێككەوتن لەسەر پشكی ھەرێم دەكرێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بڕیارە شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لە گەڵ حكوومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق رێككەوتنێك بكەن، بۆ ئەوەی لە بودجەدا جێگیر بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

دەشڵێ: "ھەر كاتێك پڕۆژەیاساكە گەیشتە پەرلەمان، دەست بە گفتوگۆ دەكەین، بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و وەك هەمیشەش داكۆكی لە مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكەین".

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار