مەسرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2 ى 12 ى 2020 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.
له‌ئێستادا كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆك حكومه‌ت و وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، مەسرور بارزانی ڕایگه‌یاند كه لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن.
سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە .




