ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ربژێرى سێ ناحیه كۆ ده‌بێته‌وه

دهۆك-kdp.info- جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى لە ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆك ڕایگەیاند، سبه‌ى چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه و به‌ربژێرى سێ ناحیه‌ش كه یه‌كێكیان ئافره‌ته ده‌نگی پێ دەدرێت.
جەمیله محه‌مه‌د ئیسماعیل، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆك، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕاگەیاند : "سبه‌ى چوارشه‌ممه، سەعات ١٠:٣٠ به‌یانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت و، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ش له سێ ته‌وه‌ر پێك هاتووه، سه‌ره‌تا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ربژێرى سێ پۆستى به‌رێوبه‌رى ناحیه ده‌درێت كه پێشتر له‌لایه‌ن برایانى یه‌كگرتوو به‌رێوه ده‌بران، دواتر بڕیاره چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌ن بكرێت، ته‌وه‌رى سێیه‌میش خوێندنه‌وه‌ى ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى لیژنه‌ى چاندن و ئاودێرىی ئه‌نجومه‌ن دەبێت''.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆك ڕایشیگه‌یاند: "به‌ربژێرى ناحیه‌كان هاتوونەته دیاركردن و, ئه‌دیب جه‌عفه‌ر بۆ پۆستى به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ى ده‌ركار و، میران عه‌بدولڕه‌حمان بۆ پۆستى ناحیه‌ى بامه‌ڕنێ و، عه‌نته‌ر فه‌رهادیش بۆ پۆستى ناحیه‌ى ڕۆڤیا.
خاتوو جه‌میله گوتیشى: "خۆشحاڵم وه‌كو ئافره‌تێك كه ده‌بینم بۆ یه‌كه‌مجار له سنوورى پارێزگاى دهۆك ئافره‌تێك بڕیاره ببێته به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه، هه‌وڵ ده‌درێت و له به‌رنامه‌شدایه له گۆڕانكارى بۆ پۆستى قایمقامه‌كانیش ئافره‌ت هه‌بێت".
نه‌شوان به‌رزنجى




