٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیار لەبارەی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە قوتابخانە ئەھلییەكان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، بە نووسراوی فەرمی داوایان كردووە كە وەزارەتی پەروەردە ھاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كرێی خوێندنی قوتابخانە ئەھلییەكان ١٥ هەتا ٢٥% كەم بكرێتەوە، وەزارەتی پەروەردەش تاووتوێی دەكات و بڕیاری لەبارەوە دەدات.

گەلاوێژ عوبێد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "دوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە كە ھاوشێوەی زانكۆ و پەیمانگاكان كرێی خوێندنی قوتابخانە ئەھلییەكان ١٥ بۆ ٢٥% كەم بكرێتەوە".

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەكەین بڕیار لەوبارەیەوە بدات و بڕیارە ئەوانیش تاووتوێی داواكارییەكە بكەن و وەڵامی ئێمە بدەنەوە، بەڵام گەشبینین كە وەڵامیان ئەرێنی دەبێت و كرێیەكە بە ھۆی ئەو دۆخەوە كەم دەكەنەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار