"ھەر کارمەندێکی تەندروستی بە کۆڕۆنا گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دینار بە کەسوکاری دەدرێت"

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر گوتی، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ھەر کارمەندێکی تەندروستی بە کۆڕۆنا گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دینار بە کەسوکاری دەدرێت، ئێستا قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی پارەکە دەستی پێ کردووە.
گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر، بژار مووسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، ھەر کارمەندێکی کەرتی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی بەھۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە گیانی لەدەست دابێت پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بە کەسوکاری دەدرێت".
گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر گوتیشی: ''ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە وەکو قۆناغی یەکەم دەستی پێ کردووە و بەردەوام دەبێت تاوەکو ھەموو ئەو کەسانەی بەھۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە پارەکە وەردەگرن''.
بڵندئیبراھیم




