پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك دەكات

هەولێر-KDP.info- رۆژی دووشەممە 30/11/2020 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیازە یاسایەك دەكات. بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (11)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەلبژاردنی پەرلەمان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆئەم پێشنیازە یاسایانای خوارەوە بەپێی حوكمیمادەكانی (79 و 80)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق:
1-پێشنیازە یاسای پەروەردە و خوێندن لە ھەرێمی كوردستان-عێراق.
2-پێشنیازە یاسای ھەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان لە ھەرێمی كوردستان-عێراق.
دووەم: خوێندنەوەو گفتگۆكردنی هەردوو راپۆرتی لێژنەی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی) و لێژنەی (رۆشنبیری و كۆمەلگەی مەدەنی و وەرزش ولاوان)، سەباەت بە (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات) بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عەبدوللا) پەیوەست بە (رەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان) بە پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.





