٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی فیدراڵی لە شنگال، سەرجەم ئاڵای پەکەکە و حەشدی شەعبی داگرت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال دەڵێ، بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، سەرجەم ئاڵاکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و ھەرچی ھێزی ناشەرعییە لە شنگال، لەلایەن ھێزی پۆلیسی فیدراڵی داگیران.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە شنگال، سەرجەم ئاڵای ھێزە ناشەرعییەکانی وەکو پەکەکە و حەشدی شەعبی وھەرچی حیزب لە شنگال ھەیە، داگیران، چونکە نزیکەی ١٠ جۆری ئاڵا لە شنگال ھەبوون".

نایف سەیدۆ گوتیشی: "پەکەکە سەر بە حکوومەتی عێراقە ومووچە لەوان وەردەگرێت، بۆیە ناچارە پابەندی بڕیاری حکوومەتی عێراق بێت، چونکە ناتوانن پابەند نەبن" .

گوتیشی: "گەڕانەوەی ئاوارەکان سستە، ئەویش بەھۆی ئەوەی پەکەکە رێگرە و ھەرکاتێک ئەوان لە شنگال نەمان، خەڵکیش دەگەڕێتەوە".

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار